
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویانكردەوە، ئانسو فاتی یاریزانی ئیسپانی یانەكەیان تووشی پێكانێكی نوێ بووە.
یانەكە ئاشكرایكردووە، فاتی لە دوایین راهێنانی یانەكەیاندا هەستی بە ئازار كردووە لە رانید، دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوتووە كە تووشی پێكانبووە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، بەهۆی ئەو پێكانە نوێیەی كە تووشیبووە یاریزانە لاوە ئیسپانیەكە ماوەی یەك مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و لەو ماوەیەشدا لە ژێر چاودێری دەستەی پزیشكی یانەكەیان دەبێت.
فاتی لە ئێستادا یەكێك نییە لەو یاریزانە گرنگانەی كە یانە كەتەلۆنیەكە پشتی پێ ببەستێت و لەم وەرزەدا تەنها لە چوار یاریدا بەشداری كردووە كە لە تایمی دووەمدا بوون، هیچ گۆڵ و ئەسیستێتكی نییە.