
محەمەد سەڵاحی هێرشبەری لیڤەرپوول، لەم وەرزەدا لە 18 یاری فەرمیدا 12 گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆماركردووە، بەڵام یانە ئینگلیزییەكە تا ئێستا بۆندی بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی پێشكەش نەكردووە، لەكاتێكدا گرێبەستەكەی لە 30ی حوزەیران كۆتایی دێت.
لە ماوەی رابردووش یاریزانەكە دەنگۆكانی جێهێشتنی یانەكەی زیاتر كرد و رایگەیاند، لە ئێستادا زیاتر نزیكە لە جێهێشتنی لیڤەرپول وەك لە مانەوە، ئەمەش وایكردووە چەندین یانە چاودێری بارودۆخی بكەن لەگەڵ ریدز كە یەكێك لەو یانانە بەرشەلۆنەیە.
مۆندۆدیپۆرتیڤۆ نووسیویەتی: بەرشەلۆنە هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ نزیكبوونەوە لە سەڵاح، بەڵام گفتوگۆ لەنێوان بەڕێوبەرانی یانەكە هەیە سەبارەت بەوەی ئایا گرێبەستكردن لەگەڵ یاریزانێكی وەك سەڵاح كە بەخۆڕایی دروستە یان نا.
باسی لەوەشكردووە، لەگەری چوونی بۆ یانەكەی كەتەلۆنیا دەبێت یاریزانەكە بە مووچەیەكی نزیك لە یاریزانەكانی تر رازی بێت، وە رێگریەكیش هەیە ئەویش ئەوەیە لامین یامال لە هەمان شوێنی ئەستێرە میسڕییەكە یاری دەكات و 15 ساڵیش لەو منداڵترە.
لە هەر حاڵەتێكدا چیرۆكی لیڤەرپوول لەگەڵ سەڵاح كە ئۆفەرێكی گەورەی لە سعودیەوە هەیە، تازە دەستی پێكردووە و سەرچاوەكانی بازاڕیش باس لەوە دەكەن كە لیڤەرپوول بەم زووانە ئۆفەرێك پێشكەش ئەستێرە میسڕییەكە دەكەن كە سەرنجڕاكێش دەبێت.