
لە هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بەبێ ئامادەنەبوونی چآڤی راهێنەر رووبەرووی یانەی ڤیاریاڵ بوویەوە لە یاریگای سیرامیکای تایبەت بە ڤیاریاڵ.
لە تایمی یەکەم یانەی بەرشەلۆنە لە خولەکەکانی 12 و 15 دوو گۆڵیان تۆمارکرد لەلایەن گاڤی وفرانکی دی یۆنگ وە یانەی ڤیاریاڵ لە خولەکی 26 خوان فۆیس گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد و لە خولەکی 40ی یارییەکە ئەلێکساندەر سۆرلۆس گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ڤیاریاڵ تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم و لە خولەکی 50ی یارییەکە ئەلێکس بایینا گۆڵی سێیەمی یانەی زەرد پۆشەکەی تۆمارکرد و لە خولەکی 68 فێرن تۆرێس گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و لە خولەکی 71 لیڤاندۆڤسکی گۆڵی چوارەم و بردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد.