
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆكایەتی خوان لاپۆرتا لە ئێستاوە پلانەكانیان داڕشتووە بەمەبەستی بەهێزكردنی پێكهاتەی یانەكەیان بۆ وەرزی داهاتوو.
موندۆ ئاشكرایكردووە، یانە كەتەلۆنیەكە شەش یاریزانیان كردووەتە ئامانجی خۆیان كە گرێبەستیان لەگەڵدا بكەن كە سەرجەمیان بێبەرامبەر دەبن بەهۆی ئەوەی گرێبەستەكەیان لەگەڵ یانەكانیان كۆتاییدێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، محەمەد سەڵاحی میسڕی پێشەنگی ئەو لیستەیە كە یانە كەتەلۆنیەكە دەیەوێت بیگوازێتەوە بەهۆی ئەوەی تا ئەم ساتە گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ نوێنەكردووەتەوە.
دوپاتیكردووەتەوە، كە هەریەكە لە جۆشوا كیمیچی ناوەڕاستكاری بایرن میونشن و جۆناسان تای بەرگریكاری بایەر لیڤەركوزن دوو یاریزانی تری سەر مێزی گفتوگۆی یانە ئیسپانیەكەن.
دەشڵێت، كارگێڕی بەرشەلۆنە خوێندنەوەیان بۆ پەلكێش كردنی سێ یاریزانی تر كردووە كە ئەوانیش ئەلفۆنسۆ دەیڤز و جۆناسان دەیڤد و تۆماس بارتین بەهۆی ئەوەی وەك یاریزانێكی ئازاد دەتوانن یانەكانیان جێبهێڵین.