
بڕیارە سبەینێ لە خولی ئیسپانیا و لە یاریە دواخراوەکانی هەفتەی 20دا و لە کاتژمێر نۆ، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆساسۆنا بکات.
بەرشەلۆنە کە لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە دەیەوێت بە بردنەوە لەو یاریەدا بگەڕێتەوە پلەی سێیەم و لە هەردوو یانەی جیرۆنا و ریاڵ مەدریدیش نزیکببێتەوە.
لە کاتژمێر 11 شدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانی بەرامبەر یانەی رایۆ ڤاییاکانۆ یاریدەکات.
ئەتلەتیکۆ لەم وەرزەدا بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتووە و ئامانجی ئەوەیە سێ خاڵی ئەو یاریە بەدەستبهێنێت تا جیاوازیەکەی لەگەڵ پلەکانی یەکەم و دووەمی ریزبەندی کەمبکاتەوە.
پێنجشەممەش لە کاتژمێر 11ی شەودا و لە یاریەکی دواخراوی تردا، یانەی ریاڵ مەدرید لە پێناو چوونە پێشەنگی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی خیتافی.