
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، رۆژی دووشەممە 30یئەیلول، ڤۆیچیچ چیزنی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەكات و یانەكە بە فەرمی گرێبەستەكەی رادەگەینێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەمان كاتدا و دوای ناساندن و ئاشكراكردنی گرێبەستەكە گۆڵچییە پۆڵەندییەكە راستەوخۆ پەیوەندی بە مەشقەكانی بلاوگرانا دەكات بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ یارییەكان.
سپۆرت دوپاتیشیكردووەتەوە، چیزنی بە مەرجی یاریكردن لە پێكهاتەی سەرەكی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كردووە و دەیەوێت لە زۆرینەی یارییەكانی یانەكەی لە پێكهاتەی سەرەكیبێت.
چیزنی دوای كۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو گرێبەستەكەی لەگەڵ یوڤی هەڵوەشاندەوە، بەهۆی پێكانی تێر شتیگن بووە بەهێزترین پاڵێوراو تا ببێتە گۆڵچی یانە كەتەلۆنییەكە.