
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی مباپێ لە ریاڵ بیتیسی بردەوە و چووە پلەی دووەم.
لە كۆتا یاری هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریاڵ بیتیسی كرد.
لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر كرد بەڵام سەرجەمیان بێسوود بوون.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 67 و 75 كیلیان مباپێ دوو گۆڵی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە هەمان هەفتە، یانەی جیرۆنا رووبەڕووی سیڤییە بووەوە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، خیتافی و ریاڵ سۆسیداد بە بێ گۆڵ یەكسانبوون.