
لە هەفتەی 28ی خولی ڕۆشنی سعودی، یانەی نەسر لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، ڕووبەڕووی یانەی شەباب بووەوە. لەگێمی یەكەمدا، شەبایی خاوەن یاریگا و هاندەر دەستپێشخەریكرد و دوو گۆڵی لەسەریەكی لە خولەكەكانی 25 و 40دا لەلایەن كریستیان گوانكاوە تۆماركرد، بەڵام ئەندرسۆن تالیسكا لە خولەكی 44دا گۆڵێكی بۆ نەسڕ تۆماركرد و جیاوازیەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە.
لە گێمی دووەمدا، نەسڕ دوو گۆڵی تری لە خولەكەكانی 51 و 59دا لەلایەن عەبدولڕەحمان غەریب و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە تۆماركرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە.
لە یارییەكانی تری هەمان هەفتەدا، یانەی ئیتحاد لە یاریگای خۆیدا، بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی باتنی بردەوە و یانەی هیلالیش لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەی عەدالە دۆڕا.
بەم ئەنجامانە، ئیتحاد بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەكە كرد و نەسڕیش بە 63 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، شەباب و هیلالیش بە دواییەكدا و بە 53 خاڵ لە پلەكانی سێیەم و چوارەمدان.