
لە هەفتەی 12 خولی سعودی یانەی نەسر لە یاریگای خۆی لە ئەوەل پارك میوانداری یانەی خەلیجی كرد.
لەتایمی یەكەم یانەی نەسرباشتر بینرا و توانیان لە خولەكەی 26 گۆڵی پێشكەوتن تۆماربكەن لەلایەن گۆڵكاری یانەكەیان كرسیتیانۆ رۆناڵدۆ ، وە تایمەكە بەو تاكە گۆڵە كۆتای هات.
لە تایمی دووەم نەسر بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەكەی لە خولەكی 58ی یارییەكە ئیمریك لاپۆرت دووەم گۆڵی نەسری تۆماركرد و ئەركی یانەی ركابەری قورستر كرد.
سەرەنجام یانەی نەسر بە سەركردایەتی كریستیانۆ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی خەلیجی بردەوە و كۆی خالەكانی لە خولەكە گەیاندە 28 خاڵ و لە پلەی دووەم جێگری بوو.