لە هەفتەی 18ی خولی سعودیە یانەی نەسر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ئیتیحاد بوویەوە.

لە تایمی یەكەم یارییەكە بە بەهێزی دەستی پێكرد و حەمدەللە لە خولەكی 14 گۆڵی یەكەمی ئیتیحادی تۆماركرد پاش پێنج خولەك كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی یەكسانبوونی نەسری تۆماركرد و لە خولەكی 38 تالیسكا دووەم گۆڵی نەسری تۆماركرد.

لە تایمی دووەم حەمدەللە لە خولەكی 52 گۆڵی دووەمی ئیتیحادی تۆماركرد و لە خولەكی 67 فابینهۆ بە كارتی سوور دەركرا و لە خولەكی 68 كریستیانۆ بە لێدانی سزا سێیەم گۆڵی تۆماركرد و لە خولەكەكانی 76 و 82 سادیۆ مانیدوو دوو گۆڵی تری كرد.

سەرەنجام یانەی نەسر بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئیتیحادی بردەوە و بەكۆكردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیر بووە و یانەی ئیتیحاد بە 28 خال لە پلەی شەشەم دەبینرێت