لە یاریەكانی پاڵاوتنی یۆرۆدا و لە كۆمەڵەی دەیەمدا پورتوگال بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەركەوتنی بەسەر سلۆڤاكیادا بەدەست هێنا.

لە تایمی یەكەمدا،یاریزانانی پورتوگال بە تەواوی كۆنترۆڵی یاریەكەیان كردوو دەسەڵاتی خۆیان بە بوونی رۆناڵدۆ لە یاریگادا سەلماند و لە خولەكی 18 رامۆس واژۆی لەسەر گۆڵی یەكەمی پورتوگال كرد و دواتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەكی 29 گۆڵی دووەمی پورتوگالی بە لێدانی سزا تۆمار كرد سەرەنجام ئەو تایمە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی پورتوگال بە كۆتا هات .

لە تایمی دووەمدا ، سلۆڤاكیا هەوڵی كەمكردنەوەی ئەنجامەكەی دەدا تاكو لە خولەكی 69 دەیڤد هانۆ ئەنجامەكەی كەمكردەوە بۆ گۆڵێك بەڵام سێ خولەك دوای ئەو گۆڵە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی پورتوگال و دووەمی خۆی تۆمار كرد و ئەنجامەكەی لەسەر سلۆڤاكیا قورستر كرد ، هەرچەندە سلۆڤاكیا گۆڵێكیتریان لە خولەكی 80 تۆمار كرد بەڵام یاریەكە بە سوودی پورتوگال بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتای هات .

بەم ئەنجامەش پورتوگال بە كۆكردنەوەی21 خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی دێت و سلۆڤاكیا بە 13 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە

لە یاریەكی تری هەمان كۆمەڵەش هەڵبژاردەی لۆكسمبۆرگ و ئایسلەندا روبەروی یەكتر بونەوە و یاریەكەیان بە یەكسانبوون بە گۆڵێك بۆ هەردوو لا بە كۆتا هات و لۆكسم بۆرگ بە 11 خاڵ و ئایسلەندا بە حەوت خاڵ لە پلەكانی سێیەم و چوارەم دێن .