
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە پلانەكانیان دەستپێكردووە بەمەبەستی بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەیان لە وەرزی داهاتوودا و 10 یاریزانیان دیاریكردووە كە یەكێكیان بگوازنەوە.
رۆژنامەكە رایگەیاندوە، یەكێك لە بژاردەكانی یانە كەتەلۆنیەكە كە خوێندنەوەیان بۆ كردووە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن كیلیان مباپێی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانە.
ئاشكرایكردووە، ئەگەری پەیوەندیكردنی مباپێ بە یانەی بەرشەلۆنەوە خەونێكی ئەستەمە چونكە ئەو یانەیە بەهۆی بارودۆخی خراپی داراییەوە ناتوانێت مووچەی ئەو یاریزانە دابینبكات و ناشتوانێت پاداشت و داواكاریەكانی یاریزانەكەش بدات.
دەشڵێت، جگە لە مباپێ چەند یاریزانێكی تریش لەنێو بژاردەكانی یانە كەتەلۆنیەكەدان كە ئەوانیش بریتین لە ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئۆلیڤەر جیرۆ و مارتیالی فەرەنسین.
ئاماژەی بەوەشداوە، شەش یاریزانی تریش لە پاڵێوراوەكاندان كە پێكهاتوون لە باربۆسای بەرازیلی و باچوای و لوكا یوڤیچ و وسام بن یەدر و فیلیپی ئندرسۆن و نیكۆلاس پیپین.
