
لە هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی ریزبەندی لەناو یاریگای خۆی میوانداری لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لەبەرژەوەندی سۆسیداد كۆتایهات.
تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی ڕیاڵ سۆسیداد كۆتاییهات، گۆڵەكەش میكێل میرینۆ لە خولەكی 5 تۆماریكرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 71 ئەلیكساندەر سۆرلۆس گۆڵی دووەمی سۆسیدادی تۆماركرد و دواتریش لیڤاندۆڤسكی لەخولەكی90 تاكە گۆڵەكەی بەرشەلۆنەی تۆماركرد.
هەرچەندە یارییەكە بە شكستی یانەی كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات، بەڵام دوای یارییەكەش لەنێو هاندەرانی خۆیدا یانەی بەرشەڵۆنە بۆ جاری 27ەمین جامەكەی بەرزكردەوەو ئاهەنگیان گێڕا.