
دیاز لە ساڵی 2019 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 17 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە كرد و لەو ماوەدا دوو جار بە خواستن یاری بۆ یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی كردووە.
بە گوێرەی بڵاوكراوەیەكی تۆڕی ئێل ناسیۆناڵ، یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت براهیم دیاز بۆ شوێنگرتنەوەی مباپێ بگوازێتەوە لەسەر داوای لویس ئینریكی راهێنەر.
تۆڕەكە ئاماژەی بەوەشكراوە، راهێنەرە ئیسپانییەكە سەرسامی تواناكانی برایم دیازی مەغریبیە و پێیوایە دەبێتە جێگرەوەیەكی باش و گونجاو بۆ شوێنی كیلیان مباپێ.
ئێل ناسیۆناڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر یانە پاریسییەكە ئۆفەرێكی 30 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش بە یانەكەی مەدرید بكات ئەگەری ئەوە هەیە پێرێز رازی بێت بە دەستبەرداربوونی یاریزانە 24 ساڵانەكەی.
وەرزی رابردوو دیاز بەشداری لە 44 یاری كرد لەگەڵ ریاڵ و توانی 12 گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.