
پۆڵەندا بە بردنەوە لە ئەڵمانیا لە خولى جیهانى بالە، نازناوەکەى بەدەستهێنا.
لە یارى کۆتایى خولى جیهانى بالە و بە ئامادەبوونى زیاتر لە 11 هەزار هاندەر، کە لە شارى گدانسکى پۆڵەندا بەڕێوەچوو، هەردوو هەڵبژاردەى پۆڵەندا و ئەمریکا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
پۆڵەندا کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک کێبڕکێکەى بردەوە و بۆ یەکەم جار نازناوى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا.
لە یارى دیاریکردنى پلەکانى سێیەم و چوارەمدا، هەڵبژاردەى ژاپۆن بەرامبەر هەڵبژاردەى ئیتاڵیا یاریکرد و پاش پیشاندانى ئاستێکى بەرز ژاپۆن بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و پلەى سێیەمى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا.