هەژار ئيبراهیم/ سۆران

ڕۆژی شەممە ٩-٩-٢٠٢٣، لە هۆڵی داخراوی مەلەوانگەی هەستی لەسۆران، وە لەژێر سەرپەرشتی ( هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) بە بەشداری زیاتر (٤٠) یاریزانی وەرزشی مەلەوانی پێشبڕکێیەک بۆ هەردوو جۆری مەلەوانی سەربەست و پشتەمەلە لەسەرئاستی سەرجەم تەمەنەکانی  سنوورەکە کرایەوە، لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر سەرکەوتووان دابەشکرا لای خۆشێەوەسەرپەرشتیاری چاڵاکیەکە

( گەشە شێرزاد احمد) سوپاسی هەموو لایەکی کرد، کە هاوکاربوون بۆ سەرخستنی ئەم پاڵەوانیەتیە  سوپاسی دەزگاکانی  راگەیاندن و بەرپرسی حیزبی و حوکمی رێکخراوە مەدەنیەکان وتایبەت ئیدارەی مەلەوانگەی هۆلی هەستیکرد بۆهاوکاری وسەرخستنی پاڵەوانیەتیەکە.