
مشتومڕەكان لەسەر رووداوەكانی كۆتا خولەكەكانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ڤالانسیا لە هەفتەی 27ی خولی ئیسپانیا بەردەوامە و لە نوێترین پێشهاتیشدا ناوبژیوانی یارییەكە راگیرا.
لە یارییەكەدا و لە كۆتا چركەدا جود بێلینگهام بە لێداێكی سەر پاش تۆپییكی بەرزی برایم دیاز گۆڵی بردنەوەی بەرامبەر بە ڤالێنسیای تۆماركرد و سێ خاڵی بۆ یانەكەی بەدەستهێنا، بەڵام گۆڵەكە ڕەتكرایەوە، چونكە مانسانۆی ناوبژیوان دوو چركە پێشتر فیكەی كۆتایی یارییەكەی لێدابوو.
لە چەند خولەكێك دوای یارییەكەوە زۆر كەسایەتی جیاواز كاردانەوەیان هەبوو سەبارەت بەم بڕیارەی ناوبژیوان و بە نامۆ ناویان برد، لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە تێیدا نووسراوە، لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەم بابەتە دەستپێكردووە و بەم نزیكانە ئەنجامی كۆتایی ڕادەگەیەنن.
لە یەكەم ڕاپۆرتی لیژنەی ناوبژیواناندا ڕاگەیەندراوە كە مانسانۆ بۆ دوو یاری داهاتووی لالیگا بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان تاوەكو بڕیاری كۆتایی ڕادەگەیەنرێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە، راگراتنی ناوبژیوانەكە راگیرانی لە ژووری ڤاریش دەگرێتەوە، بەپێی بڵاوكراوەكانیش مانسانۆ دەزانێت هەڵەی كردووە و بە تەواویش بڕیاری لیژنەكە قبوڵ دەكات.