كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەرید لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یارییەكەی بەرامبەر ئالاڤێس لە هەفتەی 18ی خولی ئیسپانیا ئاشكرا كرد و لیستەكە شاهیدی دووركەتنەوەی هەشت یاریزان بوو.

یانەی شاهانە لە تواناكانی كۆرتوا و میلیتاو و ئالابا بێبەش بووە بە هۆی پچرانی بەستەرەی ئەژنۆیان هەروەها مێندی و گولەر و ڤینیسیۆس و كارڤاخال و كاماڤینگا بە هۆی پێكانی جۆراوجۆر دووركەوتوونەتەوە.

راهێنەرە ئیتاڵیەكە بۆ قەرەبوو كردنەوەی كارڤاخاڵ و مێندی و ئالابا بریاریداوە لە هێڵی بەرگری دوو یاریزانی لە كاستیا بانگهێشت بكات ئەوانیش تۆبیاس و رائول ئەسینسیۆ.

یانەی شاهانە لەم وەرزە سەرەرای پێكانە زۆرەكانی لە خولی ئیسپانیا لە كۆی 17 یاری خاوەن تەنها یەك شكست و سێ یەكسان بوونە هەروەها 13 یاری بردووەتەوە بە 42 خاڵ لە پلەی دووەم دەبینرێت.