خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا لە چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا ئاشكرای كرد كە بارسێلۆنا قەرزداری مێسییە، لەمبارەیەوە گوتی: كاتیك مێسی لە 2021 بارسێلۆنای جێهێشتووە دەستەی كارگێری پێشوو بەشێكی پارەی مێسیان نەدابوو.

بەپێی بەرنامەی "ئێلچیرینگتۆ"ـی ئیسپانیا بارسێلۆنا 48 ملیۆن یۆرۆ قەرزداری مێسییە و دەبێت تا ساڵی 2025 مانگانە شەش ملیۆن یۆرۆ بداتە لیۆنێل مێسی.

لیۆنێل مێسی لە هاوینی 2021 بە خۆڕایی بارسێلۆنای جێهێشت، دوای ئەوەی یانە كەتەلۆنییەكە نەیتوانی گرێبەستە نوێیەكەی لە ئەنجوومەنی لالیگا تۆمار بكات، ئەمەش بەهۆی یاسای داراییە كە رێگە بە یانەكان نادات بە كەیفی خۆیان یاریزانان تۆمار بكەن.