یانەی رۆمای ئیتاڵی، لە پێگەی فەرمی خۆی گواستنەوەی ئارتەم دۆڤبیكی ئۆكرانی و یاریزانی پێشووی جیرۆنای بۆ ریزەكانی یانەكەی بە گرێبەستێكی سێ ساڵە راگەیاند.

دۆڤبیك تا هاوینی 2027 بووە یاریزانی رۆما و بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی پێوەكردن، لەگەڵ گورگەكانیش درێسی ژمارە 11 دەپۆشیت لە وەرزی داهاتوودا.

یانەی رۆماش دوپاتیكردەوە، خۆشحاڵن بە گرێبستكردن لەگەڵ گۆڵكاری وەرزی رابردووی لا لیگا، دۆڤبیك دەبێتە یەكەم یاریزانی ئۆكرانی لە مێژوودا درێسی یانەكەیان بپۆشێت.

هێرشبەرە ئۆكرانەیەكەش وتی: یانەی رۆما یەكێكە لە باشترین یانەكانی ئیتاڵیا و باوەڕم بە پرۆژەكەیان هەبوو لەبەر ئەوە ئەم یانەیەم هەڵبژارد، هیوادارم بتوانم زۆرشت پێشكەش بكەم لەگەڵیاندا لە وەرزی داهاتوو.