
پێگەی فیدراسیۆنی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ، پێكهاتەی باشترینی لەسەر ئاستی ئەوروپا لە ساڵی 2024دا بڵاوكردەوە بەپێی ئاستی یاریزانەكان لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەكانیان.
هەریەكە لە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هاری كەینی ئینگلیزی و لامین یامالی ئیسپانی لە هێڵی هێرشبردنی پێكهاتەكەدا دەبینرێن دوای ئەوەی لە ماوەی ئەو ساڵەدا ئاستی بەرزیان پێشكەش كردووە.
لە هێڵی ناوەڕاستیشدا هەریەكە لە رۆدری ئیسپانی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی لەگەڵ جوود بێلینگهامی ئینگلیزی و تۆنی كروسی ئەڵمانی دەبینرێن.
جگە لەوەش ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری ئەڵمانی و ویلیام سالیبای فەرەنسی و رۆبن دیازی پورتوگالی و دانی كارڤاخاڵی ئیسپانی لە هێڵی بەرگریدان، ئونای سیمیۆنی ئیسپانیش كە یەكێك بوو لە هۆكارەكانی بردنەوەی نازناوی جامی یۆرۆ وەك گۆڵچی سەرەكی پێكهاتەكە دیاریكراوە.