
پێگەی ئی ئێس پی ئێن ریزبەندی باشترین یاریزانەكانی تۆپی پێی بۆ سەدەی 21 بڵاوكردەوە، بە پشتبەستن بە ئامار و رێژەی نازناوە بە كۆمەڵ و تاكەكەسییەكان نازناوەكە بە لۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەخشرا.
لە پلەی دووەمدا، ناوی كـریستیانۆ رۆنـالدۆ پورتوگالی هاتووە و پلەی سێیەم و چوارەم بەبەر تێری هێنری فەرەنسی و زەینەدین زیدانی هاونیشتیمانی كـەوتووە.
هەروەها، لوكا مۆدریچی كرواتی، كیلیان مباپێی فەرەنسی، ئەندرێس ئینێستا و چاڤی هێرناندیز ئیسپانی، رۆنالدۆ نازاریۆ و رۆناڵدینیۆ، پلەكانی پێنجەم تا 10یەمیان گرتووە.
پێگەكە دوپاتیكردووەتەوە، بێگومان كارێكی ئاسان نەبووە جیاكردنەوەی ئەو یاریزانانە، وە دەشزانن رەخنە و مشتومڕ بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەلام بە كۆكردنەوەی هەزاران دەنگ توانیویانە جیای بكەنەوە.