
باوكی یامال هەڕەشە لە كارگێری یانەی بەرشەلۆنە دەكات، بۆ ئەوەی فشاریان بخاتەسەر و گرێبەستی یاریزانەكە نوێبكەنەوە بۆ ئەوەی موچەی یاریزانەكە زیاد بكەن.
رۆژنامەی سپۆرت رایگەیاند، باوكی یامال دوپاتیكردووەتەوە، ئەگەر بەرشەلۆنە نەتوانێت بە زیادكردنی موچەی یاریزانەكەوە گرێبەستەكە نوێبكەنەوە ئەوا مان یونایتد و پاریس سان جێرمان لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری كارەكانی یامال داوای لە بلاوگرانا كردووە مووچەی یاریزانەكە باشتر بكات و بەڕێوبەرەكە بەڵێی لە خوان لاپۆرتا بۆ ئەو كارە پێدراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر یانە كەتەلۆنییەكە ئۆفەرێكی 250 ملیۆن یۆرۆیی پاریس سان جێرمانی بۆ فرۆشتنی هێرشبەرە لاوەكەی رەتكردووەتەوە.
یامال تەمەنی 17 ساڵە و تا 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە بەگوێرەی سەرچاوەی ناوبراویش دوای ئەوەی تەمەنی بوو بە 18 ساڵ گرێبەستەكەی نوێدەكرێتەوە بە دەستكاری موچەكەیەوە.