ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەكان ئاشكرایانكرد كە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كۆتا گرێبەستی خۆی پێشكەشی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی كردوە تا لەگواستنەوەی هاوینەدا هاری كەین بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

هاری كەین پێشتر خواستی خۆی بە كارگێری تۆتنهام ڕاگەیاندوە كە دەیەوێت پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بكات بەڵام كارگێڕی یانەكەی ڕێگەیان بەڕۆشتنی نەداوە سەرەڕای ئەوەی تەنیا یەك ساڵ لەگرێبەستەكەی ماوە و هاوینی داهاتوو دەتوانێت بەخۆڕایی یانەكە جێبهێڵێت.

سەرچاوە ڕۆژنامەنوسیەكانی ئینگلتەرا ڕایانگەیاند كە بایرن میونشن گرێبەستێكی بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 20 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت و گۆڕانكاریەكان پێشكەش بە تۆتنهام كردوە بۆ ئەوەی كەین بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە یانە باڤاریەكە چاوەڕێی وەڵامی بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەكە دەكەن و لەئەگەری ڕەتكردنەوەی ڕاستەوخۆ پاشەكشە لەگرێبەستەكە دەكەن.