
هێرمان گێرلاند ڕاهێنەری ئەفسانەیی ئەڵمانیا و بایرن وردەكارییەكی سەرنجراكێشی پشت هەوڵی بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی لە سەرەتای ژیانی وەرزشیدا ئاشكرا كرد.
گێرلاند دەڵێت: پێشنیارم كرد بایرن گرێبەست لەگەڵ هالاند بكات كاتێك لە یانەی مۆڵد بوو، ئەو هاتە میونشن بۆ دانوستان، وە ویستی مووچەی مانگانەی لە نێوان 10 بۆ 15 هەزار یۆرۆدا بێت، بەڵام دەكرا بە كەمتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵدا بكرێت.
دەشڵێت: لەو كاتەدا كارگێڕی بایرن میونشن ڕازی نەبوو بەو بڕە پارەیەی كە داوای دەكرا، هەروەها بەو موچەیەش رازی نەبوو كە كەسوكاری یاریزانەكە داواین دەكرد.
وتیشی: پێش ئەوەی لە ساڵی 2015 ئۆپامیكانۆ بچێتە سالزبۆرگ، دەكرا بە نزیكەی دوو ملیۆن یۆرۆ بیگوازینەوە، بەڵام دواتر هەمان یاریزانمان بە بڕێكی زیاتر گواستەوە.