پێگەی فەرمی یانەی بایرن میونشی ئەڵمانی رایگەیاند، لە تایمی یەكەمی یارییەكەیان بەرامبەر ئینتراخت فرانكفۆر جۆشوا كیمیچ تووشی پێكان بوو، بەو هۆیەوە یاریگای جێهێشت.

یانەكە دووپاتیكردەوە، دوای پشكنینی پزیشكی بۆیان دەركەوتووە كە كیمیچ تووشی هەوكردن بووە لە ریشاڵەكانی رانی چەپیدا و بۆ ماوەیەك پێویستی بە پشوو دەبێت.

دوا بەدوای بڵاوكراوەكەی یانە باڤارییەكە سەرچاوە ئەڵمانییەكان جەختیانكردەوە، پێكانەكەی ئەستێرە ئەڵمانییەكە قورس نییە و پێشبینی دەكرێت ماوەی دووركەوتنەوەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە بێت.

باسیان لەوەشكردووە، ئەگەر بە لایەنی زۆرەوە پێكانی كیمیچ نزیكەی دوو هەفتە بێت ئەوا یاریزانەكە بێبەش دەبێت لە سێ یاریی داهاتوو كە دوانیان لە خولی ئەڵمانیان و یەكێكیان بەرامبەر لیڤەركوزنە لە یاری چوونی قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگ، بەڵام پێشبینی دەكرێت بۆ یاریی گەڕانەوە لە چامپیۆنز لیگ ئامادەبێت.