
لە یاریەكانی هەفتەی 28ی خولی پلە یەكی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لەناو یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری لە یانەی هۆفنهایم كرد و یاریەكەش بەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەیەكسانبوون كۆتایهات.
یاریزانانی بایرن میونشن لەسەرەتای یاریەكەوە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و بەتەواوی كۆنتڕۆڵی یاریەكەیان كرد و لەدوای چەند هەوڵێكی بەردەوام لە خولەكی 17 تایمی یەكەم بنجامین پاڤارد گۆڵی یەكەمی بایرنی تۆماركرد.
لە تایمی دووەم یاریزانانی بایرن هەوڵەكانیان چڕكردەوە و فشارێكی زۆریان خستەسەر گۆڵی تیپی بەرامبەریان بەڵام بەپێچەوانەوە هۆفنهایم لە خولەكی 71 لەلایەن كراماریچەوە ئەنجامەكەیان یەكسانكردەوە.
لە یاریەكی تریشدا بروسیادۆرتمۆند ڕووبەڕووی شتوتگارت بویەوە و یاریەكەشی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
بەو ئەنجامەش بروسیادۆرتمۆند بە 59 خاڵەوە پێشەنگی ڕیزبەندی لە بایرن میونشن وەرگرتەوە كە بە 58 خاڵەوە دووەمە.