
لە یارییەكی هەفتەی 29ی بۆندس لیگا، بایرن لە یاریگای ئالیانز ئەرینا پێشوازی لە كۆڵن كرد.
تایمی یەكەم، یاریزانانی تۆماس تۆخێل ئاستیان باشتربوو، كۆنترۆڵی تۆپیشیان كردبوو، بەڵام نیوەی یەكەم بە خاوێنی و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یانە باڤارییەكە گەڕایەوە ئاستی راستەقینەی خۆی و دوو گۆڵی لە خولەكەكانی 65 لە رێگەی رافاێل گۆرێرۆ و لە سێ خولەكی كاتی زیادكراو لە رێگەی تۆماس مۆلەرەوە تۆمار كرد.
یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەكەی پایتەختی ئەڵمانیا بوو.
دوای ئەو ئەنجامەش بایرن بە 63 خاڵ لە پلەی دووەم دەبیندرێت و كۆڵن 22 خالی هەیە و پلەی 17یە.
ئەگەر بایرن ئەو یارییە شكستی بهێنایە ئەوا راستەوخۆ لیڤەركوزن دەبووە پاڵەوان، بەڵام لە ئێستادا یانەكەی چابی ئەلۆنسۆ تەنیا پێویستی بە یەك بردنەوەیە بۆ ئەوەی بە فەرمی نازناوەكە بەدەست بهێنن.