
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "یانەی بایرن میونشن تواناكانی سادیۆی مانێی خستووەتە بەردەم بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو یاریزانە 31 ساڵە ببن و ئەگەر یانە ئیسپانییەكە بیەوێت یاریزانەكە بباتە ریزەكانی."
ماڵپەری دێڤێنسا سێنترال بڵاویكردووەتەوە كە یانەی بایرن میونشن دەیەوێت خۆی لەو یاریزانە رزگاربكات، لە ریال مەدریدیش بیرۆكەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە رەتنەكراوەتەوە، چونكە بەرپرسانی ریال مەدرید دەزانن كە مانێ توانای ئەوەی هەیە لە ئاستێكی بەرزدا یاریی بكات، بەتایبەت كە یانەكە لە هێڵی پێشەوەدا كێشەی هەیە و پێویستیی بە هێرشبەرێكە بۆ هاوكاریكردنی كەریم بنزیما.
ئەوەی دەبێتە بەربەست لەبەردەم گواستنەوەی یاریزانەكە لەلایەن ریال مەدریدەوە، ئەوەیە كە سیاسەتی ئەو یانەیە گرێبەستكردنە لەگەڵ یاریزانی لاو و زۆر بەكەمی یاریزانێك دەگوازێتەوە كە تەمەنی بەرزبێت، بۆیە دەكرێت ریال مەدرید بیر لەوە بكاتەوە بەشێوەی خواستن یاریزانەكە بۆ یەك وەرز بباتە ریزەكانی.