چارەنووسی لیۆن گۆریتسكای ئەڵمانی لە یانەی بایرن میونشندا ناڕوونبووە بەتایبەتی دوای لێدوانەكانی چەند رۆژی رابردووی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری یانە باڤاریەكە.

تۆڕی "سكای سپۆرت ئەڵمانی" بڵا ویكردەوە، كارگێڕی یانە ئەڵمانیەكە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە كە دەستبەرداری گۆرێتسكا ببن لە ئەگەری ئەوەی كە ئۆفەرێكی باشیان بەدەستبگات.

ئاشكراشیكردووە، پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئەڵمانیا رازیدەبێت بە فرۆشتنی گۆرێتسكا بەهەر یانەیەك كە ئۆفەرێكیان بە بڕی 40 تا 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، توخێلی راهێنەر بەنیازە پشت بە یاریزانە تازەهاتووەكەببەستێت كە كۆنراد لایمەرە و لەگەڵ جوشوا كیمیچ لە هێڵی ناوەراستدا بەسەرەكی یاری پێبكات بەوەش گۆرێتسكا دەچێتە سەر كورسی یەدەگ.

رونیشیكردووتەوە، چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانە ئەڵمانیەكە دەدەن كە پێش هەموویان یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا