پێگەی لا ریپوبلیكای ئیتاڵی بڵاویكردەوە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گفتوگۆیان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام ئەنجامداوە.

پێگەكە دوپاتیكردووەتەوە، كۆنتی لە ئێستادا بژاردەی یەكەمی بەردەم یانە ئەڵمانیەكەیە كە لە وەرزی داهاتوودا ئەركی راهێنەرایەتیان وەربگرێت لە شوێنی تۆماس تۆخێل كە بڕیاری رۆیشتنی داوە.

دەشڵێت، كارگێڕی یانە باڤاریەكە سەرسامن بە كەسایەتی راهێنەرە ئیتاڵیەكە و دڵنیان لەوەی دەتوانێت كۆنترۆڵی ژووری جلگۆڕین بكات چونكە كەسایەتیەكی توندی هەیە لە كاركردندا.

رونیشیكردەوە، هێشتا رێككەوتن لەنێوان هەردوو لایەنەكە نەكراوە و یانە ئەڵمانیەكە بە نیازن گرێبەستی فەرمی پێشكەش بكەن و بە مەرجەكانیشی رازی بن.