
لە چەند مانگی رابردوودا رۆژنامەكان بڵاویانكردەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە نیازە لە هاوینی ئەمساڵدا و دوای تەواوبوونی گریبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونش بە شێوەیەكی ئازاد دەیڤز بگوازنەوە یانەكەیان.
فلۆریان پلێتنبێرگی پەیامنێری سكای سپۆرت ئاشكرایكرد، بەرپرسانی بایرن میونشن بە نیازن خەونی یانەی ریاڵ مەدرید لە گۆڕ بنێن و ئەلفۆنسۆ دەیڤز لە یانەكەیان بهێڵنەوە.
ئەو پەیامنێرە رایگەیاندووە، یانە ئەڵمانیەكە گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەرگریكارە كەنەدییەكە دەستپێكردووە و نزیكن لەوەی لەگەڵیدا بگەنە رێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا چەند ساڵێكیتر.
نوسیویشیەتی، هەرچەندە یانەی ریاڵ مەدرید نزیكبوو لەوەی لەگەڵ ئەو یاریزانە بگاتە رێككەوتن بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بارودۆخەكە پێچەوانە بووەتەوە و گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا هاتووە بە شێوەیەك كە ئەگەری مانەوەی لە خولی ئەڵمانیا بەهێزترە.
رونیكردووەتەوە كە بەڕێوەبەری كارەكانی دەیڤز مەرجێكی هەیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە ئەویش ئەوەیە كە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لە 150 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نەبێت.