
لەیاریەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بووە میوانی یانەی ڤێردەربریمەن و یاریەكەشی بەئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لە تایمی یەكەم هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد و چەند هەلێكیان لەدەستدا تا لەخولەكی 4 لیرۆی سانێ تگۆڵی یەكەمی یاریەكە و بایرنی تۆماركرد.
لەتایمی دووەمیش هەوڵەكانی بایرن میونشن بۆ بەرزكردنەوەی ئەنجامەكە بەردەوامی هەبوو كە لەلەخولەكەكانی 74 و 91 و 94 هاری كەین و سانێ و تێل سێ گۆڵی تریان بۆ یانەكەیان تۆماركرد.
بەو ئەنجامەش یانەی بایرن میونشن لەیەكەم تاقیكردنەوەی وەرزی نوێ سەركەوتنی بەدەستهێنا و سێ خاڵی وەرگرت.