
یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند، لە مەشەقە بە كۆمەڵەكانی یانەكە یاریزانی هێڵی بەرگری ئەندریاس كریستینسنی دانیماركی توشی پێكان بووە.
یانە كەتەلۆنییەكە دوپاتیشیكردەوە، كریستینسن لە ماسولكەكانی پوزی قاچی راستیدا توشی پێكان بووە و پێشبینی دەكرێت ماوەی چوار هەفتەی پێویست بێت بۆ چاكبوونەوەی.
بەم پێكانە كریستینسن لە سێ یاریی داهاتووی یانەكەی بێبەش دەبێت، ئەوانیش یارییەكانی ریاڵ سۆسیداد و ئۆساسۆنا لە خولی ئیسپانیا لە لا لیگا و یاریی چوونی قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر بەنفیكا.
بەڵام پێشبینی دەكرێت بۆ یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر یانە پورتوگالییەكە ئامادەبێت كە لە 11ـی مانگی ئایندە لە یاریگای بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت.