
كەریم بنزیمەی فەرەنسی و یاریزانی ئیتیحادی سعودیە لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، بردنەوەی ئیتیحاد بەرامبەر ئینتەر میلان لە یارییە دۆستانەكان گرنگ بوو، لەبەر ئەوەی تۆپی پێی سعودییە بە تەواوی پێشكەتووە بەڵام تا ئێستا ئەو پێزانینەی وەرنەگرتووە كە شایەنیەتی.
دوپاتیشیكردەوە، خۆی و یاریزانە بیانییەكانی دیكە ئامادەن بۆ یارمەتیدان لەم پێشكەوتنەدا، هەروەها بۆ ڕكابەریكردن لەگەڵ تیپە ئەوروپییەكان لە ماوەی داهاتوودا.
وتیشی: دوای وازهێنانم لە تۆپی پێ لە سعودیە دەمێنمەوە بۆ چەندین پڕۆژە لە، لەسەر ئاستی تۆپی پێش دەبێت هەموو ساڵێك بەردەوام بین لە كاركردن بۆ پەرەپێدانی زیاتر لە سعودیە.
بنزیمە دەشڵێت: كۆمەڵێك شت هەیە لە سعودییە كە خەڵكی لە بارەیەوە نازانن، بەڵام ئەم وڵاتە هەموو ئەو شتانەی هەیە كە بۆ ئەو بگونجێت ژیانێكی تایبەتی تێدا بەسەربەریت.
جەختیشیكردەوە، دەیزانی رۆژێكدادێت مۆندیال لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، ئەوەش كاریگەری ئەو كارانەیەكە كە یەكێتییەكە دەیكات بە هێنانی ئەستێرەكانی جیهان و لەم كارەش بەردەوام دەبن.