بەم دواییە بنزیما لەگەڵ گالاردۆ تووشی كێشە بوو، بەهۆی ئامادەنەبوونی لە مەشق و ڕاهێنانەكاندا، بەمەش دوچاری رەخنەیەكی زۆر بوەوە و بەو هۆیەوە ئەكاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام داخست.

رۆژی چوارشەممەش رۆژنامەی ریازیە پشتڕاستی كردەوە كە كێشەكانی نێوان هەردوو لایەن كۆتایی هاتووە، دوای دانوستانی هەندێك لە بەرپرسانی كارگێری یانەكە.

بەڵام لە ئێستادا دەركەوتووە كە كەریم بنزیما ئەكاونتی ئینستاگرامەكەی كردووەتەوە و سەرجەم وێنەكانی بە درێسی یانە سعودیەكە سڕیوەتەوە كە زیاتربوو لە 400 وێنە.

سەرچاوەكانیش پشتراستی دەكەنەوە ئەستێرە فەرەنسییەكە بەم كارەی قووڵبوونەوەی كێشەكان لەگەڵ یانەی ئیتیحاد دوپاتدەكاتەوە و پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا لە یانەكە بڕوات.