
لە جەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی مەلیك سەلمان بۆ یانە پاڵەوانەكان، لە كۆمەڵەی یەكەمدا یانەی ئیتحادی سعودی بەرامبەر یانەی سفاقسی تونسی یاریكرد.
ئیتحاد بە گۆڵێكی كەریم بنزیمەی فەڕەنسی یارییەكەی بردەوە، كە هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لە خولەكی 63دا تۆماریكرد.
لە یارییەكی تری هەمان كۆمەڵەدا، هەردوو یانەی شوڕتەی عێراقی و تەرەجی تونسی بەبێ گۆڵ یەكسانبوون.
بەمەش ئیتحاد دووەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد و بە شەش خاڵ سەركەوتنی بۆ پێشەنگی كۆمەڵەكەی بەدەستهێنا و گەیشتنی بە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە مسۆگەركرد، شوڕتەش بە چوار خاڵەوە بۆ پلەی دووەم دابەزی، كە لە جەولەی سێیەم و كۆتاییدا لەگەڵ ئیتحاد ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.