لە ئێستادا سعودیە ئامانجی ئەوەیە چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ لە ئەوروپاوە بباتە خولەكەیەوە كەدواهەمینیان برۆنۆ فێرنادێزە هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێكردوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، دووپاتیكردەوە فێرناندێز ڕەتیدەكاتەوە بچێتە خولی سعودیە.

ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: برۆنۆ فێرناندێز لە مانگی حوزەیران زیاتر لە دوو ئۆفەری یانەكانی سعودی ڕەتكردەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو یاریزانە تەنها مانەوەی لەمانچستەر یونایتد پێباشترە، چونكە یانەكەی خۆشدەوێت و دەیەوێت لە داهاتوودا نازناوی زیاتر بەدەستبهێنێت.

ڕۆمانۆ دەشڵێت" ئەگەر زۆرە برۆنۆ ببێتە كاپتنی نوێی مانچستەر یونایتد دوای ئەوەی شارەی كاپتنی لە هاری ماگوایەر وەرگیرایەوە.