
گۆڵچییەكەی پێشوی بلەوگرانا، بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو باسی یانەكەی پێشووی دەكات، كە لەگەڵیدا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە و رایگەیاند كە بەرشەلۆنە لە رووی وەرزشییەوە یانەیەكی گەورەیە، بەڵام لە سەر ئاستی بەڕێوەبردنەوە وەك یانەیەكی بچووك كاردەكات.
براڤۆ ئاماژەی بەوەیشكرد هەمیشە گوتوومە بارسا وەك یانەیەكی بچووك كاردەكات، لەسەر ئاستی جیهانی گەورەیە، پێویستە بارسا و ریاڵ مەدرید گەورەترین یانەبن لە رووی راگەیاندن و هاندەران و ناوبانگەوە، بچنە هەر شوێنێك یاریگاكان پڕبن لە هاندەر، بەڵام بەداخەوە كە لە ناوەوەدا یانە كەتەلۆنییەكە زۆر بچووكە.
گۆڵچییی چیلییەكە وتی لە بەرشەلۆنە تەنیا كۆمەڵیك كەس كاردەكەن و روخسارەكان زۆربەكەمی دەگۆرێن ئەوەش وایكردووە یانەكە لەناو خۆدا لاواز دەربكەوێت.
لەهەمان كاتتدا براڤۆ وتی بە پێچەوانەوە یانەی مانچستەر سیتی یانەیەكی زۆر رێكخراوە لەناوخۆدا و بەرپرسانی یانەكە زۆر بەباشی كارەكانیان ئەنجام دەدەن و كاتێك دەچیتە ئەو یانەیە هەست بەكاركردنی رێكخراوەی دەكەیت.