یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بردنەوەی ئیتیحاد بەرامبەر سیپاهان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر دیاریدەكات.

یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لە راگەیەندراوێكی فەرمی رایگەیاندبوو كە یاریی نێوان ئیتیحادی سعودیە بەرامبەر سیپاهان ئێرانی، كە وا بڕیای بوو لە یاریگای نەغش جەیهان لە شاری ئەسفەهان، بەرێوەبچێت بەڵام بەهۆی بارودۆخێكی پێشبینی نەكراوەوە هەڵوەشایەوە.

رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئاماژەی بەوەكرد لیژنەی سزادانی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بە كۆی دەنگ بڕیاریداوە یانەی ئیتیحادی سعودی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بە براوەی یارییەكە هەژماربكات بەرامبەر یانەی سیپاهانی ئێرانی.

روونیشیكردەوە كە یانە ئێرانیەكە بە بڕی 200 هەزار دۆلار سزا دەدرێت و هەروەها سێ یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدات.

رۆژنامەكە دووپاتیشیكردەوە لە ئەگەری جێبەچیكردنی سزاكان یانەی ئیتیحادی سعودی كۆی خاڵەكانی دەبێتە نۆ خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی دەبێت و یانەی قوە جەویە بە چوار خاڵ لە پلەی دووەم دەبێت و سیپاهان بە چوار خاڵ لە پلەی سێیەم دەبێت ، ئەجمەك ئۆزبەكستانیش بە بێ خاڵ لە كۆتایی كۆمەڵەكەدادەبێت.