
جود بیلینگهامی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ هەفتەی دووەمی لالیگا خەڵاتی یەكلایكەرەوەترین یاریزانی وەرگرت كە ئەم خەڵاتە رۆژنامەی ماركا دابینیدەكات.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی هەفتانە ئەم خەڵاتە دەبەخشێتە ئەو یاریزانانەی كە كارییگەرییەكەی زۆریان هەیە و یارییەكان یەكلادەكەنەوە وە بۆ هەفتەی دووەمی لالیگا خەڵاتەكەی بەخشیە جود بیلینگهام پاش ئەوەی لە یاری پێشوو بەرامبەر ئەلمێریا توانی دوو گۆڵ و ئەسیستێك تۆماربكات و سێ خاڵ بۆ ریاڵ مەدرید بەدەستبهێنێت.
رۆژنامەی ماركا ئەم خەڵاتە لە ماڵپەری Socios بڵاودەكاتەوە كە رێگە بە هاندەران دەدات بەشداری بكەن و باشترینەكان هەڵبژێرن.
لە هەفتەی یەكەم یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید میمفس دیپای خەڵاتی یەكلایكەرەوەترین یاریزانی وەرگرت پاش بە دەستهێنانی لە سەدا45 ی دەنگەكان.