بیلینگهام رایگەیاند هەر كەسێك درێسی یانەی شاهانە بپۆشیت ئەم رۆحەی بۆ دروست دەبێت.

پاش بردنەوەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یونیۆ بەرلین جود بیلینگهام لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە تا كۆتایی كۆڵمان نەداو دەمانزانی چانسی زۆرمان دەبێت وە لە كۆتاییدا ئەوەی دەمانویست بەدەستمان هێنا.

یاریزانە ئینگلیزییەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمە جوانترین گۆڵم نەبووە بەڵام گۆڵێكی گرنگ بوو كە توانیمان سێ خاڵ بەدەستبهێنین و من دەمەوێت زیاتر لە ناوچەی بەرامبەر بم بۆ ئەوەی زیاتر مەترسیدار بم بۆ هاوكاری كردنی یانەكەم.

جود وتیشی : من بەزۆری كورێكی شەرمنم، بەڵام زۆر باش خۆمم گونجاندووە و هەمیشە زەردەخەنەی خۆم بۆ هەمووان نیشان دەدەم و ڕۆحی ئەم تیمە زۆر باشە هەر كەسێك درێسی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت پێویستە ئەم ڕۆحەی هەبێت و بە چانسم كە لە ریاڵ مەدریدم.

جود بیلینگهام لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە لە كۆی ئەنجامدانی شەش یاری خاوەن شەش گۆڵ و یەك ئەسیستە هەروەها دووەم یاریزانە لە مێژوودا كە لە یەكەم یاری خولی ئیسپانیا و خولی یانەپاڵەوانەكان گۆڵ تۆماربكات لە دوای لوری كانجهام.