
ئەلیكساندەر چێفرینی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە لێدوانێكی نوێیدا بڵاویكردەوە رێژەی لە سەدا 99ی یانەكان رازین لە شێوازی نوێی چامپیۆنز لیگ و رەخنەیان نییە لێی.
چێفرین وتی، كێبڕكێی چامپیۆنز لیگ لە ئێستادا قورستر بووە چونكە لە قۆناغی یەكەمدا سەرجەم یانەكان باشترینی خۆیان پێشكەش دەكەن لەپێناو ئەوەی راستەوخۆ بگەن بە قۆناغی 16.
وتیشی، رۆدری یاریزانی مانچستەر سیتی بە شایستەیی خەڵاتی باڵۆن دۆری وەرزی رابردووی بەدەستهێنا چونكە یەكێك بوو لە پایە گرنگەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە جامی یۆرۆ، جگە لەوەش لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتیش وەرزێكی نایابی بەڕێكرد و كاریگەری زۆری هەبوو لە ئەنجامەكاندا.
دوپاتیشیكردەوە كە هەموویان لە كاتی مەراسیمەكەدا زانیویانە كە رۆدری بووەتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەتایبەت لەو كاتەی كە ناوەكەی خوێندراوەتەوە، هیچ كەسێك لە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا پێشتر ناوی براوەی خەڵاتەكەی نەدەزانی.