
رۆژنامەی لیكیپ رایگەیاند هەرچەندە ممباپێ لە ڕیاڵ مەدریدەوە نزیكە، بەڵام پاریس سانجێرمان هێشتا ئارامە و كاردەكات بۆ ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو ئەستێرە فەرەنسیەكە ڕازی بكات بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی.
روونیشیكردەوە كە نێوانی پاریس سان جێرمان و مباپێ هێشتا لە باشترین دۆخیدا نییە، بەڵام یانەكەی پایتەخت كاریان كردووە بۆ جێبەجێكردنی هەندێك لە مەرجەكانی یاریزانەكە سەبارەت بە باشتركردنی دۆخەكە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بازاڕە گواستنەوەیەی پاریس ئەنجامیداوە، هاوكات لەگەڵ خواستی هێرشبەرە فەرەنسیەكەدا بووە، بە گواستنەوەی عوسمان دێمبلی و لۆكاس هێرناندێز لە یانەی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن.
هەربۆیە ڕۆژنامەی لیكیپ ڕایگەیاندووە، ئەو گرێبەستانەی پاریس كردوویەتی بۆ رازیكردنی كیلیان مباپێ بووە بۆ ئەوەی ڕازی بكەن كە جارێكی دیكە گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ یانەكە واژۆ بكاتەوە.
هێرشبەرە فەرەنسیەكە لە هاوینی 2023 رەتیكردەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە كە لە هاوینی 2024 كۆتای دێت ، هەربۆیە یاریزانەكە سزا دراو ونەیتوانی لەگەڵ یانەكە گەشتی ئامادەكاری پێش وەرز بكات بەڵام پاش ئەنجامدانی بازاری گواستنەوە كڕینی چەندین یاریزان ، پەیوەندی یاریزانەكە و یانەكە ئاسایی بووەتەوە بەڵام هێچ گرێبەستێك واژوو نەكراوە.