لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراباو میدڵزبرە لە یاریگایی خۆیدا میوانداری چێڵس کرد.
لە گەيمى یەکەمدا هەردوولا هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام یانەی خاوەن یاریگا لە هەوڵەکانیان سەرکەوتو بوون و خولەکی 37 هایدن هاکنێی گۆڵی یەکەمی بۆ میدڵزبرە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو گۆڵە کۆتایی پێهات. لە گەيمى دووەمدا یاریزانانی چێڵسی چەندین هەوڵی گۆڵ کردنیاندا، بەڵام تەواوی هەوڵەکانیان بێسوود و یاریییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بە بردنەوەی میدڵزبرە بەرامبەر چێڵسی کۆتایی پێهات. هەردوو یانە چاوەڕێی یاری گەڕانەو دەکەن کە ڕۆژی 23ی ئەم مانگە لە یاریگای ستامفۆرد بریج بەڕێوەدەچێت.