
رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی بڵاویكردووەتەوە، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ئێستاوە ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێكردووە.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، پۆچیتینۆ بەنیازی ئەنجامدانی شۆڕشێكی گەورەیە لە پێكهاتەی چێڵسیدا و لیستێكی 15 یاریزانی دیاریكردووە كە ریزەكانی ئەو یانەیە جێبهێڵن و بخرێنە لیستی فرۆشتنی یانەكەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو یاریزانانەی كە لەلایەن پۆچیتینۆوە داوای فرۆشتنیان كراوە پێكهاتوون لە ئیدوارد مێندی و ماسۆن ماونت و كۆلیبالی و كانتی و حەكیم زیاش و ئۆبامیانگ و پۆلیسیچ و هەروەها هەریەكە لە كۆڤاسیچ و ئازپلیكوێتا و چەند یاریزانێكیتر.
دوپاتیشیكردووەتەوە، راهێنەرە ئەرجەنتینیەكە بڕیاریداوە پشت بە جواو فلێكس نەبەستێت و بەو هۆیەش ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە ئەتلەتیكۆ مەدرید، دینیش زەكەریاش گریبەستەكەی ناكرێتە هەمیشەیی و دەگەڕێتەوە یۆڤانتۆس.
چێڵسی لە ئێستادا خاوەنی 33 یاریزانە لەگەڵ 20 یاریزانیتر كە بە خواستن بۆ یانەكانی تر یاریدەكەن و بڕیاریشە پۆچیتینۆ لیستێك ئامادەبكات كە بەرپرسانی چێڵسی هەوڵی گواستنەوەیان بدەن.