لە یاریی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگ، بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كرد.

تایمی یەكەم، لە سەرەتاوە بە هێرشبردن دەستیپێكرد و چەندین هەلی مەترسیداریان رەخساند، تا ئەو ساتەی لە یەكێك لەو هێرشانە رافینیا لە خولەكی 25 گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، نیوەی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، تیپەكەی هانسی فلێك بە یەكجای باڵی كێشا بەسەر یاریگادا و سێ گۆڵی دیكەی لە خولەكەكانی 48 و 66 و 77 لە رێگەی دوو گۆڵی لیڤاندۆڤسكی و گۆڵێكی لامین یامالەوە تۆماركرد.

سەرەنجام بلاوگرانا یارییەكەی بە چوار گۆڵی بێوەڵام بردەوە و هەنگاوێك لە قۆناغی داهاتوو نزیك بووەوە، یاریی داهاتووش لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك ئەنجام دەدرێت، كە تیایدا بە فەرمی براوەی بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی ئاشكرا دەبێت.