لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كرد.

لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكەكانی 23 و 37 بێرناردۆ سیلڤا دوو گۆڵی بۆ مان سیتی كرد و ئەو تایمەی بەو دوو گۆڵە كۆتاییپێهێنا.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 76 و 91 میلیتاو بەهەڵە لە خۆیان و جولیان ئەلڤارێز دوو گۆڵی تریان بۆ مان سیتی كرد و سەرەنجام یاریەكە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانە ئینگلیزیەكە كۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتی سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی بەدەستهێنا و ریاڵ مەدرید ماڵئاواییكرد.