
لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ رووبەڕووی یانەی ئینتەر میلان بووەوە.
لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكەكانی هەشت و 11 ئیدین دزیكۆ و موختاریان دوو گۆڵیان بۆ ئینتەر تۆماركرد و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە كۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی میلان هەوڵی گۆڵ تۆماركردنیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبون و سەرەنجام یاریەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئینتەر كۆتاییهات، بەو ئەنجامەش ئەنتەرمیلان پێیەكی گەیاندە قۆناغی داهاتووو وا بڕیارە یاری گەڕانەوە لە سێشەممەی داهاتوو لە نێوان هەردوو یانەكە بەڕێوەبچێت.