لە یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی كۆنكاكافدا، یانەی ئینتەر میامی بەبێ مێسی لە یاریگای خۆیدا رووبەرووی یانەی مۆنتێری بوەوە.

تایمی یەكەم، ئینتەر میامی كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد و لە خولەكی 19 تۆماس ئەفیلێس گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد و نیوەی یەكەم بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، سیناریۆی یارییەكە پێچەوانە بوەوە، بە جۆرێك یانەی میوان لە خولەكەكانی 69 و 89 دوو گۆڵیان تۆمار كرد و ریمۆنتادایان ئەنجامدا.

سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی مۆنتێری كۆتایی هات و ئینتەر میامی شكستی هێنا.

یاری گەڕانەوە لە 11ی ئەم مانگە لە یاریگای مۆنتێری ئەنجام دەدرێ ، تیایدا ناونیشانی براوەی قۆناغی داهاتوو دیاری دەكرێت.